Germany

Research initiative for the project Start-up cash Plus

لە چوارچێوەی پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی StarthilfePlus دا، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریی (IOM) بە مەبەستە لە شوێنی گەڕانەوەدا بۆ راپرسی بە شێوەی نووسراوە پەیوەندیتان پێوە بکات، تاکو بتوانێت پرسیارنامەیەکتان بۆ بنێرێت. بەشداری کردن لەم راپرسییەدا دڵخوازانەیە (دەتوانن زانیاریی زیاتر لە ئێرە دەستەبەر بکەن). کەواتە، ئێمە داواتان لێ دەکەین کە ناونیشانی ئیمەیل و هەروەها ژمارە تەلەفۆنی خۆتان، کە پاش دەرکەوتن لە ئەڵمانیا لەو رێگایەوە لە بەردەست دەبن، رابگەیەنن. پەشیمان بوونەوە یان گۆڕینی رەزامەندینامە بۆ پاشەکەوتکردن و بەکارهێنانی زانیارییەکانی پەیوەندیی لە هەر کاتێکدا بۆی هەیە. تکایە پەیوەندی بکەن بە نوێنەری رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریی (IOM) لە دۆسیەی خۆتاندا یان ئیمەیل بنێرن: shpevaluation@iom.int.

ناونیشانی ئیمەیل یان ژمارە تەلەفۆنی خوارەوە دەنێردرێت بۆ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریی (IOM). رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریی (IOM) لە ناونیشانی ئیمەیلەکەتان بۆ پەیوەندی کردن بە ئێوەوە کەڵک وەردەگرێت و شەش مانگ پاش چوونەدەرەوە لە ئەڵمانیا پرسیارنامەکەتان بۆ دەنێرێت. رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریی (IOM) زانیارییەکانی پەیوەندیی ئێوە نادات بە هیچ کەسێکی سێهەم.

ئامانجی گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەلایەن IOM و ناوەندی لێکۆڵینەوەی BAMF، لێکدانەوەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بەرنامەی StarthilfePlus بۆ باشترکردنی بەرنامەکە و هەروەها تاوتوێکردنی ئەو بابەتەیە کە ئێوە چلۆن شەش مانگ پاش گەڕانەوە لە ئەڵمانیا دەژین. ئەم دەرەنجامانە لە وتارێکی هاوبەشدا لەلایەن IOM و ناوەندی لێکۆڵینەوەوە پێشکەش دەکرێن. بابەتەکان بە شێوەی تاکەکەسی ناکەونە بەر تاوتوێ کردن. ناوی ئێوە نە لە پرسیارنامە و نە لە دەرەنجامە بڵاوکراوەکاندا راناگەیندرێت.